جیهانهەواڵ

بەپەلە.. نوێنەری تایبەتی ترەمپ پەیامێکی لەبارەی داهاتووی عێراق بڵاوکردەوە

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق:باسک نێت

ئەمڕۆ جیهان بە چاوێکی پڕ ئومێدەوە سەیری عێراق دەکات وەک وڵاتێک کە توانای ئەوەی هەیە ڕۆڵێکی گەورەتر و کاریگەرتر لە ناوچەکەدا بگێڕێت، بەڵام ئەمە بەندە بەوەی کە دۆسیەی چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بە تەواوی یەکلایی بکرێتەوە و شکۆی دامەزراوە فەرمییەکان بپارێزرێت.

هیچ ئابوورییەک ناتوانێت گەشە بکات و هیچ هاوبەشییەکی نێودەوڵەتی سەرکەوتوو نابێت لە ژینگەیەکدا کە سیاسەت تێکەڵ بە هێزی نا فەرمی و چەکدار بێت، بۆیە ئێستا عێراق دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی کۆتایی بەم قۆناغە بهێنێت و وێنەی خۆی وەک دەوڵەتێک بەهێز بکاتەوە کە لەسەر بنەمای سەروەریی یاسا بونیاد نراوە، نەک لەسەر هێزی چەک.

جێگیرکردنی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و ڕێزگرتن لە چوارچێوە دەستوورییەکان و ڕێگریکردن لە هەر دەستوەردانێک کە بڕیاری سیاسی پەکی بخات یان سەربەخۆیی دەوڵەت لاواز بکات، هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە.

نەتەوە بەهێزەکان کاتێک دروست دەبن کە دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەری لە چوارچێوەی دیاریکراوی خۆیاندا کار بکەن و لەڕێگەی میکانیزمی یاسایی ڕوونەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت، نەک لەڕێگەی فشار و سەنتەرەکانی کاریگەرییەوە.

عێراق لەبەردەم دووڕیانێکی چارەنوسسازدایە، یان بەرەو دامەزراوەی سەربەخۆ دەچێت کە توانای سەپاندنی یاسا و ڕاکێشانی وەبەرهێنانیان هەیە، یان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بازنەی ئاڵۆزییەی کە ماوەیەکی زۆرە بووەتە بارگرانی بەسەر شان و ملی هەمووانەوە.

ئەوەی ئەمڕۆ پێویستە بریتییە لە پشتیوانیکردنی ڕێڕەوی وڵات، ڕێزگرتن لە دەستوور، بەهێزکردنی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و پابەندبوونێکی بەهێز بە هەنگاوی کردەیی بۆ دوورخستنەوەی چەک لە کایەی سیاسی، چونکە ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ بونیادنانی عێراقێکی بەهێز کە ڕێزی جیهان بەدەست بهێنێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close