جیهانهەواڵ

دۆناڵد ترەمپ داخستنی تەواوەتی ئاسمانی ڤەنزوێلای ڕاگەیاند

دۆناڵد ترەمپ داخستنی تەواوەتی ئاسمانی ڤەنزوێلای ڕاگەیاند

باسک نێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پلاتفۆرمی “تروث سۆشیال” (Truth Social):

”بۆ هەموو کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی، فڕۆکەوانەکان، بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و قاچاخچییەکانی مرۆڤ، تکایە بوارە ئاسمانییەکانی سەر ڤەنزوێلا و دەوروبەری بە تەواوی داخراو دابنێن”.

پێشتر لە هەمان ڕۆژدا، ئاژانسی “تاس” (TASS) ڕایگەیاندبوو، کە ئیسپانیا و پۆرتوگال ئامۆژگاریی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی وڵاتەکانیان کردووە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەسەر بوارە ئاسمانییەکانی ڤەنزوێلادا نەفڕن.

ئەم هەنگاوەی ترەمپ ئەگەری نزیکبوونەوەی هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلای هەیە و پێدەچێت لەکاتژمێرەکانی داهاتوودا گورزی سەربازی لێ بدرێت.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close