جیهانهەواڵ

علی خامنەیی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی وڵاتەکەی کرد.

دوای بەئامانجگرتنی بارەگای سەرەکی حیزبوڵا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی وڵاتەکەی کرد.

باسک نێت

دوو بەرپرسی باڵای ئێران بەرۆژنامەی نیویۆرک تایمزیان راگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ هەینی دوای بە ئامانجگرتنی بارەگای سەرەکی حیزبوڵا کە گومان دەکرێت حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی رێکخراوەکەی تێدا بووبێت، عەلی خامنەیی، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەی کردووە.

لای خۆشییەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشەکەی ئیسرائیلی سەرکۆنە کرد و بە تاوانی جەنگ لەقەڵەمیدا.

ناوبراو رایگەیاند، ئەو هێرشە سروشتی ئیسرائیلی دەرخست کە وڵاتێکی تیرۆریستە.

هاوکات، عەلی لاریجانی، راوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی رایگەیاند، ئیسرائیل هێڵە سوورەکانی تارانی بەزاندووە و دۆخەکە بەرەو قورستر دەروات.

وتیشی، کوشتنی بەرپرسەکان چارەسەری کیشەی ئیسرائیل ناکات، ئەو رێکخراوانە چەندین کادیر و بەرپرسی دیکەیان هەیە کە جێگەیان دەگرنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close