هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق خرانە ئامادەباشییەوە
چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیی: باسک نێت
لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بارەگاکانی حزبوڵلای لوبنانی لە باشووری بەیرووت، هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بەتایبەتی لە بنکەی عەین ئەسەد خراونەتە ئامادەباشییەوە.
هۆی خرانە حاڵەتی ئامادەباشی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، ئەگەری هێرشی گرووپەچەکدارەکانی نزیک لە ئێرانە، چونکە ئەو گرووپانە ئەمەریکا وەک پاڵپشتیکاری سەرەکی ئیسرائیل دەبینن.
ئاژانسی ڕۆیتەرز
“ئەمەریکا لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێزەکانی خستووتە ئامادەباشییەوە، هۆشداریش داوە لەوەی هەرکەسێک دەستدرێژی بکاتە سەرهێزەکانی باجی قورس دەدات”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە