نرخی لیرەی سوری زیاتر بەرزبووەتەوە و لە بازاڕەکانى دراوی هەرێم خواست لەسەری زۆر زیادیکردووە
باسک نێت
ئێستا نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری 245 هەزار دینارە، لەکاتێکدا چەند رۆژێک پێش ئێستا ئەو نرخە لەنێوان 100 هەزار بۆ 110 هەزار دیناربوو، رۆژی رابردوو نرخەکەی گەیشتە بەرزترین ئاستی کە ملیۆنێک لیرەی سوری گەیشتە 300 هەزار دینار و دواتر دابەزییەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخەکەی بەرزبووەتەوە، لە ئێستادا خواستێکی زۆر لەسەر لیرەی سوری هەیە و هاوڵاتییان پێیان وایە نرخەکەی زیاتر بەرزدەبێتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە