سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی سوریا ده‌ستنیشانكرا
باسک نێت
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌شیر له لایه‌ن ده‌سته‌ی ته‌حریری شامه‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی سوریا ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌شیر سه‌رۆكی “حكومه‌تی ڕزگاریی نیشتمانی” بووه كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو له ئیدلبی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گروپی ده‌سته‌ی ته‌حریری شامدا بوو.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، ده‌سته‌ی ته‌حریری شام ئه‌لبه‌شیر وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر ده‌ستنیشانده‌كات و ڕایده‌سپێرێت به پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە