
ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتونەتە ڕێککەوتن.
باسک نێت
ئاوات شێخ جەناب؛ دەشڵێت ”پێویستە فەرمانگەکان خۆیان لەگەڵ سیستەمی تمویل زاتی بگونجێنن”.
ئاواتی شێخ جەناب، لە میانی بەشداریکردنی لە مەڕاسیمی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەڕی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی باسی لە کردنەوەی خولێکی وەزارەتەکەی کرد بۆ فەرمانگەکام و ڕایگەیاند ”پێویستە هەمووان خۆیان لەگەڵ سیستەمی تەمویل زاتی بگونجێنن”.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی، ڕۆژی سێشەممە، 2024/5/21، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری خولێک بۆ فەرمانگەکانی تمویل زاتی لەسەر ئاستی وەزارەتەکان کردەوە.
ئاواتی شێخ جەناب، ئەوەی بۆ بەشێک لە فەرمانگەکانی وەزارەتەکەی ڕونیکردەوە ”لە دەرئەنجامی ئەو ڕێکەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی هاتۆتە ئاراوە پێویستە بەزوترین کات ئەو فەرمانگانەی تمویل زاتین جیابکرێنەوە. هاوشێوەی عێراق کار بەسیستەمی ژمێریاری تایبەت بە تمویل زاتی بکەن”.
وەزیری دارایی، ڕونیشیکردەوە کە ”لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە سەر ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتیەکان گەیشتونەتە ڕێکەوتن بەپێی یاسای بودجەو یاسای ئیدارەدانی دارایی و لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی”.
خولی تمویل زاتی لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی كارگێری و دارایی-هەولێر بۆ فەرمانبەرانی ژمێریاری فەرمانگەو وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کراوەتەوەو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هەولێرو سلێمانی و دهۆک بەردەوام دەبێت.