عێراقكوردستانهەواڵ

دادگای فیدراڵی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

باسک نێت

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی پرسی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پێدەچێت لە کۆبوونەکەدا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدات.

بەگوێرەى خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، رۆژی 17ـی ئازارى 2024، دادگای باڵای فیدراڵی گفتوگۆ لەبارەی دۆسیەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات کە لەلایەن نۆ هاونیشتمانییەوە لە دژی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی هەرێم تۆمارکراوە.

لە سکاڵاکەدا داواکراوە، حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی دروستی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە 22ـی ساڵی 2018ـی هەموارکراوی فیدراڵی وەکو خۆی، بەتایبەت ماددەکانی (6، 7، 8 و 9)ـی یاساکە و ئەو بڕیار و رێنماییانەی لە حکومەتی هەرێمى کوردستانەوە لەبارەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرچوون هەڵبوەشێنێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close