كوردستانهەواڵ

بۆ مانگی ئازار ناردنی پارە راناگیرێت

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
باسک نێت

ناردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی ئازاربەردەوام دەبێت و راناگیرێت.
ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەگوێرەی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و ئەو زانیارییانەی باس لە راگرتنی دەکات راست نین.
وەزارەتی دارایی عێراق پابەندە بە ناردن و پێدانی موچەی مانگی ئازاری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێم هەماهەنگی بکەن بۆ پەلەکردن لە پرۆسەی (تەوتین)ی موچەخۆران لە بانکە باوەڕپێکراوەکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close