ئەرشیفى بزووتنەوەجیهانرابــه‌ری گشتیكوردستاننوسەرانهەواڵ

دیدارەکەی بەرێز شێخ عیرفان لەگەڵ سەرۆکی سوریا لە ئەنتالیا، دەرەنجامی وەرچەرخانێکی نوێ

دیدارەکەی بەرێز شێخ عیرفان لەگەڵ سەرۆکی سوریا لە ئەنتالیا، دەرەنجامی وەرچەرخانێکی نوێ

د.ئارام ئەحمەد ✍️باسک نێت

دیدارەکەی ئەمڕۆی بەرێز سەرۆکی هەرێم و دیداری ئەنتاڵیای بەڕێز شێخ عیرفان لەگەڵ بەرێز شەرع وەرچەرخانێکی فیکری و بناغەی لێکتێگەیشتنی نوێ
دیداری ڕاستەوخۆی ئێمە لەگەڵ بەڕێز شەرع لە شاری ئەنتالیا—تەنها چاوپێکەوتنێکی دیبلۆماسیی ئاسایی نەبوو، بەڵکو نەخشەرێگەیەک بوو بۆ شۆڕبوونەوە بەرەو قووڵایی سیاسی و فیکریی پرسی کورد. ئاشکراکردنی ئەو قەناعەتە بێپێچووپەنایەی شەرع لەو دیدارەدا، کە ڕاشکاوانە باوەڕبوونی خۆی بە مافی کورد لەسەر بنەمای تێگەیشتنێکی قووڵی ئیسلامیی تەندروست دووپاتکردەوە، سەلمێنەری ئەوەیە کە تێگەیشتنی سەرکردایەتیی نوێی سوریا بەرامبەر بە کورد لە ڕوانگەیەکی ئایدۆلۆجیی تەسک یان نەتەوەپەرستیی سەرچاوە ناگرێت، بەڵکو لەسەر بنەمای دادپەروەری و دانیپێدانانی ڕەوایەتیی هاووڵاتیبوون دانراوە. گرنگیی دیدارەکەی ئەنتالیا لەوەدابوو کە توانی بەربەستە مێژووییەکان بشکێنێت “کورد وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن” لە ئاستی وتارەوە بەرز بکاتەوە بۆ ئاستی بەڵێنێکی مۆڕاڵی و سیاسی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close