
لە ئەمڕۆوە سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستپێدەکات
باسک نێت
ئەمڕۆ قۆناغێکی دیکەی سەرژمێری دەستیپێکرد و بژمێرەکان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی ماڵەکان دەکەن.
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان
لەمڕۆوە بژمێره‌كانى سه‌رژمێرى، سه‌ردانى گشت شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، له شار و له گوند، له هه‌ر چوار پارێزگاى هه‌رێم، و هه‌موو خێزانه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن و بۆ مه‌به‌ستى ئاسانكارى بۆ خێزانه‌كان
بۆ بژمێره‌كانيش له كاتى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى سه‌رژمێرى چه‌ند زانيارييه‌كى سه‌ره‌تاييان لێ وه‌رده‌گيرێت، وه‌ك جۆرى بينا، ژماره‌ى خيزانه‌كانى نێو بينا، ناوى سيانيى ئه‌ندامانى خێزان، ناوى دايك و باوكى ئه‌ندامانى خێزان، په‌يوه‌نديى كه‌سه‌كان به سه‌رۆكى خێزان، ڕه‌گه‌ز، مێژووى له‌دايكبوونيان.
ئەم قۆناغە سبەینێ و دوو سبەیش بەردەوام دەبێت.
لە قۆناغی دووەمیشدا کە ڕۆژانی 20 و 21ی مانگ بەڕیوەدەچێت، قه‌ده‌غه‌ى تەواوی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌يه‌ندرێت و پێويسته هه‌موو كه‌سێك له ماڵه‌وه بێت، بژمێره‌كانى سه‌رژمێرى، سه‌ردانى هه‌موو بيناكان ده‌كه‌نه‌وه و دڵنيا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ى هيچ خێزانێك له‌بير نه‌كرابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دواى كاتژمێر 12ی شه‌وى 21 له‌سه‌ر 22ی 2024/11، فۆرمى تۆمارى خێزان داده‌خرێت و هيچ خێزانێك تۆمار ناكرێت دوای ئەو کاتە.