عێراقهەواڵ

دوای ئاگربەستی لوبنان و ئیسرائیل، حزبوڵڵای عێراقی بەتوندی هاتە دەنگ

بەپەلە..دوای ئاگربەستی لوبنان و ئیسرائیل، حزبوڵڵای عێراقی بەتوندی هاتە دەنگ

♦️ حزبوڵڵای عێراقی : باسک نێت

“ئاگربەستی نێوان دوو بەرەی ململانێی لوبنان و ئیسرائیل، ئەگەر خۆڕاگریی چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنانی و بێتوانایی ئیسرائیلییەکان نەبوایە ئەوە ئاگربەست نەدەکرا، بۆیە بڕیارەکە بە شێوەیەکی ئاشکرا لوبنانی بوو”.

” ئەمەریکا لە هەموو تاوانەکانی ستەم و کوشتن و ڕووخاندن و ئاوارەبووندا هاوبەشی ئیسرائیل بووە، بۆیە درەنگ یان زوو دەبێت باجی ئەوە بدات”.

“هەڵوێستمان نەگۆڕە لەسەر پرسی فەڵەستین، ئەوە سەرمایەیە کە خوێنی بەنرخی خۆیان بۆ دەڕێژن، هەروەک چۆن لە لوبنان ڕژا”

“ئێمە لە لیواکانی حزبوڵڵا گەلەکەمان لە غە*ز*زە بەجێناهێڵین، هەرچەندە قوربانیدانەکان گەورە بن، هەروەها بێباکن لە هەڕەشەکانی دوژمنان و شێوازەکانی خیانەت و شێوازی تاوانەکانیان”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close