جیهانهەواڵ

ئەمریكاو عێراق راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە

“ئەمریكاو عێراق راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە”

باسک نێت
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی هاوبەشی ئەمریکا و عێراق ، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە(12)مانگی داهاتوودا کۆتایی بە ئەرکی هاوپەیمانێتییەکە دهێنێت لە عێراق و كاتەكەی لە مانگی ئەیلولی (2025) تێپەڕناکات.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: ئەرکی هاوپەیمانێتییەکە دەگۆڕدرێت بۆ هاوبەشی ئەمنیی دووقۆڵی، بە جۆرێک پشتیوانی هێزە ئەمنیەكانی عێراق بێت وفشارەکانیش لەسەر داعش بەردەوام دەبێت و ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سوریاش تا ئەیلولی 2026 بەردەوام دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close