عێراقهەواڵ

چەند پەیامێک لە عەلی زەیدییەوە

دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، کە ئاراستەی گەلی عێراقی کرد بە بۆنەی جەژنی نیشتمانی کۆماری عێراقەوە لە 3ی تشرینی یەکەمی 2026:

سڵاو لە گەلی عێراق دەکەم بە بۆنەی جەژنی نیشتمانی کۆماری عێراقەوە و لە 3ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکدا، یادی سەربەخۆیی وڵاتە مەزنەکەمان دەکەینەوە کە زیاتر لە 90 ساڵە وەک وڵاتێکی سەربەخۆ دانپێدانراوە.

 عێراق یەکەم وڵاتی عەرەبی بوو کە پەیوەندی بە کۆمەڵەی گەلانەوە کرد و بەشداری کرد لە دامەزراندنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

چیرۆکی عێراق کۆنترە لەم مێژووە، و ئەو مێژووەیە کە لەدایکبوونی شارستانی مرۆڤایەتی بەدیکۆمێنت کردووە، چونکە لەسەر خاکی ئەم وڵاتە نوسین و یاساکان لەدایک بوون.

عێراق لە سەربەخۆییەوە بە قۆناغی ئاڵۆزدا تێپەڕیوە کە بووە هۆی لەدەستدانی زۆرێک لە دەرفەتەکانی گەشەپێدان، ئەوەش بەهۆی نەسەقامگیری سیاسی و گەڕانەوەی دووبارە بۆ خاڵی سفر.

دوای ساڵی 2003 عێراقییەکان ئەزموونی دەوڵەتی دیموکراسییان تاقی کردەوە و قوربانیدانی یەکلاکەرەوەیان پێشکەش کرد بۆ پاراستنی، هەروەھا دەستوورێکی هەمیشەییان پەسەند کرد کە دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات بچەسپێنێت.

 لە 30ی ئەیلوولی 2026دا، دەوڵەتی عێراقی سەروەری خۆی تەواو کرد، بە کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

ئێمە ئەمڕۆ دەوڵەتێکین کە خاوەنی بڕیاری خۆیەتی، زەوی و ئاسمانی خۆی دەپارێزێت، و چەک لەم وڵاتەدا تەنها لەژێر دەسەڵاتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندایە.

سەرەڕای سەختی ئاستەنگەکان، عێراق بەردەوامە لە سیاسەتێکی دەرەکی هاوسەنگ کە بەرژەوەندی نیشتمانی باڵا ڕەچاو دەکات، و پەیوەندییەکانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و ڕێزگرتنی هاوبەش دادەنێت.

ئاستەنگە ئابوورییەکان و بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی زیاتر ئاڵۆز دەبن، و ئێمە کار دەکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان لەڕێگەی ئابوورییەکەی فرەجۆرتر و پەرەپێدانی هاوبەشی کاریگەر لەگەڵ وڵاتانی جیهان و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و دابینکردنی هەلی کار.

 بەرەو بودجەی بەرنامە و کارکردن دەچین، بۆ ئەوەی خەرجی حکومەت بە ئەنجامەکانەوە گرێ بدرێت.

بەردەوامین لە جێبەجێکردنی دەستپێشخەری یەک ملیۆن پارچە زەویی نیشتەجێبوون و دامەزراندنی سندوقی نەوەکان وەک زامنکردنێک بۆ داهاتووی ڕۆڵەکانمان و دروستکردنی شارە ئابوورییەکانڤو جێبەجێکردنی ڕێگەی گەشەپێدان بۆ ئەوەی عێراق ببێتە ڕێگەی بازرگانی و ڕێڕەوی وزە، ناوەندی وەبەرهێنان و پردێک لەنێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.

 بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی و بەهێزکردنی چاودێری پێشوەختە.

بەرپرسیارێتییەکەم لە بارودۆخێکی زۆر ئاڵۆزدا گرتە ئەستۆ و ڕووبەڕووی ئاستەنگی یەک بەدوای یەک بووینەوە کە پێویستی بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی عێراق و ئاسایش و سەروەری و بڕیاری نیشتمانی هەبوو لە دەرئەنجامەکانی ململانێکان لە ناوچەکەدا.

عێراق بە یەکڕیزی ڕۆڵەکانی و هاوئاهەنگی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی خۆیەوە، لە قۆناغی قەیرانەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ بنیادنانی داهاتوو و گەورەترین شت کە ئەمڕۆ پێویستمان پێیەتی پاراستنی یەکڕیزیمانە لە وڵاتێکدا کە جێگەی هەمووان ببێتەوە.

بەەڵێن بە گەلی عێراق دەدەین کە بەرژەوەندی عێراق لە سەروی هەموو شتێکەوە بمێنێتەوە، هاووڵاتی ناوەندی بایەخدان بێت و دەوڵەتی بەهێزی دادپەروەر ئامانجمان بێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
3ی تشرینی یەکەمی 2026

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close