تەندروستیكوردستانهەواڵ

لە 24 كاتژمێردا ھیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە

وەزیری تەندروستی ئاشكرای كرد، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا ھیچ حاڵەتێكی تووشبوو بە كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: “لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا ھەزار و 792 پشكنین بۆ ھاووڵاتییان كراوە ھەموویان نێگەتیڤ دەرچوون، خۆشبەختانە لەو ماوەیەدا ھیچ حاڵەتێكی تووشبوو بە كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە”.

گوتیشی: “ئەمڕۆش وەرگرتنی تێستەكان بەردەوامە، تۆمار نەكردنی حاڵەت لە 24 كاتژمێر مانای ئەوە نییە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا نەماوە و رێكارەكان بشكێنن، ھێشتا لە مەترسی داین و دڵنیانین، بۆیە دەبێ بەردەوام بین لە جێبەجێكردنی رێنماییەكان”.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشدا: “لەگەڵ ئەوەداین كە ژیان و گوزەرانی خەڵك رێكبخرێت، بەڵام رای ئێمە وایە نابێ قەدەغەی ھاتووچۆ بە یەكجاری ھەڵبگیرێت”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close