
حەوت كەسی دیكەی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای ھەڵەبجە چاكبوونەوە و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند: “حەوت تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەڵەبجە چاکبوونەوەو رەوانەی ماڵەوە كرانەوە”.
كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لە ھەڵەبجە 19 كەسە و تائێستا 8 كەسیان چاكبوونەتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە