نوسەران

سەنگی کورد لە حکومەتە کەی کازمی دا کورد لەبەغدا داوای پلە و پۆست ئەکات یان ماف

سەنگی کورد لە حکومەتە کەی کازمی دا کورد لەبەغدا داوای پلە و پۆست ئەکات یان ماف؟؟!!..

عەلی حاجی زەڵمی

حکومەتی تەکنۆکرات بریتیە لەو حکومەتەی کە لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا پێکدێت

ئەم جۆرە حکومەتە لە دوای ساڵی ١٩٣٢ لە ئەمریکا سەری ھەڵداو کە لە پێش جەنگی جیھانی دووەمدا بوو ، لەو کاتەدا کۆمەڵە قەیرانێک روویانکردە ئەمریکا کە تاکە چارەسەر بۆ ئەو قەیرانانە بەو جۆرە حکومەتە روبەڕووی بوونەوە، جۆری ئەم حکومەتە لە وڵاتێکدا سەرکەوتن بەدەستدەھێنێت کە خاوەن دەستور و دامەزراوە نیشتمانیە چەسپاوەکان و سەروەری یاسا بێت.

سەیر لەوەدایە جەماوەری ئێراقی بەتەواوی پێکھاتە ئیتنیء مەزھەبیەکانییەوە لەمشتومری پێکھێنانی حکومەتدا غیابی ھەیەو زۆر بەنالۆژیکی مامەڵە لەگەڵ واقیعی بارودخۆخەکەدا دەکەن. بەدرێژایی مێژووی ھاوچەرخی مرۆڤایەتی ء مێژووی ھەڵبژاردنەکان لەدوای جەنگی جیھانی دووەمدا میللەتێک شک نابرێت لەپاش ئەوەی کەدەنگیان دابێت ئیتر لەئاستی ئەنجامدا قورەمابوبنء نەیانپەرژابێتە سەر پرسەکانی دوای ھەڵبژاردن. کەس نازانێت میللەتێکی خاوەن حەزاریء بەھێز لە فەلسەفەی ژیاری مرۆڤایەتیدا بۆ ھێندە کەنەفتە لەبەرامبەر نەخشی روداوەکانی ئایندەدا.

ئەم خەوتنە لەئاستی واقیعی سیاسەتدا بۆ ئێراقییەکانی گرتووەتەوە. ئەم مێشک داشۆرینە لەئاستی سەردەمدا چ نەخشەو مەکرێکی نێودەوڵتی لەپشتەوەیە؟ ھەمو پێوەرە ئیکیۆنۆمیکی و سیاسییەکان دەزانن کە ئێراق لەچ خەزێنەیەکی زێرو نەوت و داھاتدایە . بەپێی نوێترین زانیاری سەنتەری توێژینەوەی ستراتیژی ئەھرامی میسری ئەوە سەلماوە کە لایەنە سیاسیەکان گەمە بەعەقڵی ئێراقییەکان و قوتی خەڵک دەکەن و بەبەرنامە نایانەوێ حکومەت دابمەزرێت.

ئەوان لەبەرژەوەندیاندایە حکومەت غیابی ھەبێت و چەتری لێپرسینەوە لەو دنیا جەنجاڵەی گەندەڵی دزی و راوو رووتدا نەبینن. ھەموو سیاسییەکان بە کوردو شیعەو سونییەوە لەبەھێزترین رێکەوتنی ستراتیژیدا دەژین بۆ رووتانەوەی ئەو داھاتە زەبەلاحەی کە سروشتییەن لەخاکی ئێراقدا ھەڵتۆقیوە.ئەگینا بون و نەبونی کورد لە بەغدا ھیچ لەمەسەلەکەناگۆرێت، ئەوان خاس دەزانن چەند تۆکمەن لەگەڵ یەکتریدا . ھەر بەگوێرەی توێژینەوەکان ئەوە سەلماوە کە ئاڵۆزی رەوشی ئێراق و نەبوونی حکومەت ھیچ پەیوەندی بە پێکھاتەی ئیتنی و مەزھەبیەوە نییە.

بەڵکو ھۆکارێکی ئابووری لەپشت روداوەکانەوەیە. ھۆکارێک کە بەرژەوەندی دروستنەبوونی حکومەتەکە لە نەبوونی لێپرسینەوەو چاوساغی حکومەتدایە . بەڵام گرفتەکە لەوەدایە کە ئەمرۆ میللەت چاوەرێی ھیچ ئەنجامێک ناکات و بچوکترین دەنگی نارەزایی لەمەر ئەو رەوشەدا بوونی نییە.

سەبارەت بە ھەڵوێستی کورد ئەوەتا دەبینین کە کورد بە گشتی ھەڵوێستیان چەند لاوازەو جۆری پلانەکەشیان چەند سادەو ناستراتیجیە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ حکومەتی بەغدا، چونکە ھەموو مەرجەکانیان ھەر باسە لە پۆست و پارەو لە دەرەوەی ئەوە پێشنیارێکی تریان نییە، لەکاتێکدا کە حکومەتی عێراقیش ھەست بە ئەم ھەڵوێستە لاوازەیان دەکات، زیاتر ھەوڵی پەراوێزخستنیان دەدات، بەتایبەتیش لەم کاتەدا کە گوتارێکی یەکگرتوی کوردمان پێشک نایەت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close