نوسەران

حکومەتی نوێ و پەرلەمانی ئیکسپایەر

(حکومەتی نوێ و پەرلەمانی ئیکسپایەر)

کامیل محموود✍️باسک نێت
حکومەتێکی نوێ دوای دوو ساڵ لە هەڵبژاردن دەبێتە نەریتێکی زۆر خراپ لەناو پرۆسەی سیاسی کە دوای ئەو زەمەنە زۆرە لەئەنجامدانی هەڵبژاردن دوو حزب بەئارەزووی ئەوان حکومەت پێکبهێنرێت، چونکە ئەو پەرلەمانە ئیکسپایەر بووەو دەبوو دوای کەمتر لەساڵێک لەئەنجامدانی هەڵبژاردن و ڕێکنەکەوتن جارێکیتر هەڵبژاردن ئەنجام بدرایەتەوە، دەبوو حزبە بێ دەسەڵاتەکانی کوردستان، واتە حزبەکانی دەرەوەی دەسەڵات یان ئۆپۆزسیۆن بەڕاگەیەنراوی ڕەسمی کشانەوەی پەرلەمانتارەکانیان لەپەرلەمانێکی بێ دەوام و ناکاراو ناشەرعی و ئیکسپایەر ڕابگەیاندایە، هەڵوێستێکی مێژوویی دەبوو بۆ ئەوان بەتایبەتی دەبوو ئیسلامییەکان ئەوەیان بکردایە..

باشە لەبەرامبەر ئیفلیجکردنی دامەزراوەی یاسادانان و جێبەجێکردن(حکومەت و پەرلەمان) ئەوان لەم دوو ساڵەدا چیان کرد و هەڵوێستی سیاسییان چی بوو؟ تکاو داواو پاڕانەوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێی ناوترێت هەڵوێست، بەستنەوەی چارەنووسی کورد و ئاییندەی ئەم قەوارەیە بەحەزو بەرژەوەندییەکانی دوو حزبەوە بەو واتایەیە کە حزبەکانیتر لەناو هاوکێشەی سیاسی وڵاتدا(سفر) و غائیبن!، کاتێک ئەو دوو حزبەی خۆیان بەخاوەنی حکومەت و پەرلەمان دەزانن بەبنبەست دەگەن سەرەو نۆبەتی ئێوەیە بێنە پێشەوە و ببنە بەدیل، کە نەهاتن و ئەرکیترتان خستە ئەستۆی خۆتان کە پینەو پەڕۆی دۆخەکە و دەستدانە ژێر باڵی کەوتووەکانە، کەواتە تۆ حزبی سیاسی نیت و ئامانجت گۆڕانکاری و گەیشتن بەدەسەڵات و پێگەی بڕیار نییە، کەوایە ئیتر خەڵک بۆ ماندوو دەکەن و بۆچی بەردەوام جەماوەر تۆمەتبار دەکەن بە ترسنۆک و بێ هەڵوێست و قبوڵکەری ستەم.

ئەمە پاساو نییە بۆ ناکارایی شەقاو خەڵک، ئەوانیش دەمێکە دەبوو بەدیلیان بۆ حزبە دەسەڵاتدار و بێ دەسەڵاتەکان پەیدا بکردایەو پرۆسەی سیاسییان لەچەبەستوویی ڕزگار بکردایە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close