وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان ئه‌نفالكراوان داواكاره كه کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە سەر بنەمای ئەو بەڵگەنامانە و بڕیارەی دادگا، ئەم کەیسە لەسەر ئاستی جیھان بە جینۆساید بناسێنن و وەک کەیسێکی نێودەوڵەتی مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.
له یادی ٣٢ ساڵه‌ی ئه‌نفال دا، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌ك دا، وێڕای ئاماژەکردن بە هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفالكراوان، ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو كه به‌هۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێككاره ته‌ندروستییه‌كان، نه‌توانراوه رووفاتی ١٧١ ئه‌نفال له به‌غدا بگه‌ڕێننه‌وه هه‌رێمی كورستان و جه‌ختیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه دوای كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی رووفاته‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا هاتووه: ”٣٢ ساڵ لەمەوبەر لە چوارچێوەی سیاسەتی لەناوبردن و سڕینەوەی گەلی کوردستان، رژێمی لەناوچووی بەعس بە ھەشت قۆناغ تاوانی ئەنفالی ئەنجام دا و، شاڵاوه‌كان زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە و بەو ھۆیەشەوە زیاتر لە چوار هه‌زار و ٥٠٠ گوند و شارۆچکە وێرانکران و سەروەت و سامانیان تاڵانکرا و، ١٨٢ هه‌زار ھاووڵاتی سڤیل و بێتاوانی کوردستان راپێچی مەرگی بەکۆمەڵکران و لە بیابانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق زیندەبەچاڵکران کە تا ئێستاش گۆڕی زۆرینەیان شوێنبزره”.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ”رژێمی بەعسی رەفتار فاشیست، پیلانی دانابوو دوابەدوای وێرانکردنی گوندەکان و ئەنفالکردنی خەڵکەکە و کۆکردنەوەی ھاووڵاتییان لە شارەکاندا دوا گورزی خۆی بوەشێنێت و کۆتایی بە گەلی کورد لە کوردستان و شۆڕشەکەی بھێنێت، بەڵام خۆڕاگری خەڵکی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە ئەو خەونەی دوژمنانیان لەگۆڕنا و، لەدوای سێ ساڵ لە تاوانەکانی ئەنفال، لە ساڵی ۱۹۹۱ خەڵکی کوردستان راپەڕین و، بۆ ھەمیشە رژێمی بەعسیان لەسەر خاکی کوردستان وەدەرنا”.
هه‌ر به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه له‌دوای ساڵی ٢٠٠٣یه‌وه ھەوڵەکان بۆ سۆراخکردن و دۆزینەوەی گۆڕی قوربانیانی ئەنفال بەردەوام بووە و، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه؛ لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتمان لە چەند قۆناغێکدا دوای دۆزینەوە و ھەڵدانەوەی ٦٠ گۆڕی ئەنفالەکان، رووفاتی سێ هه‌زار و ٧٣٧ شەھیدیان گەڕاندووەتەوە بۆ کوردستان و، لەئێستاشدا سێ گۆڕی دیكه‌ی بەکۆمەڵ لە بیابانەکانی سەماوە دۆزراونەتەوە و و لە ھەڵدانەوەی گۆڕێکیاندا رووفاتی ۱۷۱ شەھید لە پزیشکی دادی بەغدا پشتڕاستکراونەتەوە و دوای تەواوکردنی رێوشوێنە پزیشکییەکان وەزارەتمان ئامادەکاری پێویستی کرد بۆ ھێنانەوەی رووفاتەکانی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە، بەڵام بەداخەوە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، نەتوانرا ئەم پرۆسەیە لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و، لەگەڵ ئاساییبوونەوەی بارودۆخەکە رووفاتەکان بەپێی رێوشوێنی تایبەت و رێکارە یاسایانەکان دەگەڕێندرێنەوە و بەخاکی کوردستان دەسپێردرێن.
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لە یادی ۳۲ ساڵەی ئەنفالدا، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه شاڵاوەکانی ئەنفال بە ھەموو پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و لە چوارچێوەی ئەو بەڵگەنامانەی کە دوای رژێمی لەناوچوو بەردەستکەوتوون تاوانی جینۆسایدە و بە ئامانجی کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی گەلی کوردستان ئەنجامدراوە و ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه؛ وه‌كچۆن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە بریارەکەیدا بە تاوانی جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ ناساندوویه‌تی۰
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان ئه‌نفالكراوان داواكاره كه کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە سەر بنەمای ئەو بەڵگەنامانە و بڕیاری دادگا ئەم کەیسە لەسەر ئاستی جیھان بە جینۆساید بناسێنن و وەک کەیسێکی نێودەوڵەتی مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.
ھەروەھا داواش لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ كراوه كه پشت بەستن بە بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق و دەقی ماددەی ۱۳۲-ی دەستووری عێراق و بڕیاری ژمارە ٢٦-ی ساڵی ٢٠۱٨ ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق قەرەبووی شایستەی قوربانیانی ئەنفال بکاتەوە و چیدیكه ئەم پرسە پشتگوێ نەخات.
ھەر لە به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیان دڵنیا كردووه‌ته‌وه كه حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراون بەھەموو توانایانەوە بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و دۆزینەوەی رووفاتی ئەنفالەکان و گەڕاندەنەوەیان بۆ کوردستان. ئه‌وش خراوه‌ته‌ڕوو كه ھەرچەندە ئەمساڵ لەبەر رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەتوانراوه یادی ٣٢ ساڵەی شاڵاوەکانی ئەنفال بکرێتەوە، بەڵام کار و ھەوڵەکان بەشێوازی دیکە بەردەوامن بۆ زیندوو راگرتنی یادی شەھیدان و ئەنفاڵکراوان و بەنێودەوڵەتییکردنی تاوانەکانی کیمیابارانی ھەڵەبجە، جینۆسایدی بارزانییەکان، کوردانی فەیلی و ئێزیدییەکان تا لە سەردەمی ئێستادا تاوانی ھاوشێوە دووبارە نەبێتەوە.