
لە ساڵی 2024 دا 182 پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەوانان تۆمارکراون
باسک نێت
سەنتەری میترۆ دەڵێت، پار 182 پێشێلکاری بەرامبەر 176 رۆژنامەوان و دامەزراوەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
رەحمان غەریب، رێکخەر سەنتەرەکە راگەیاند: “هێشتا لە هەرێمی کوردستان کێشەی گەورەی بەردەم ئازادیی رۆژنامەگەری هەیە”؛ ئاماژە بەوەش دەکات: “یاسای پێدانی زانیاری جێبەجێنەکراوە و جیاکاری بەرامبەر رۆژنامەوانان لە پێدانی زانیاری دەکرێت”.
سەنتەری میترۆ راپۆرتی ساڵی 2024ـی رەوشی ئازادیی رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان لەژێر ناوی “یاسا بۆ ئەرشیڤ نییە؛ یاساکانمان گۆڕین، بەڵام جێبەجێکردنیان سەنگی مەحەکە” بڵاوکردەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە