كوردستانهەواڵ

وه‌زیرى ته‌ندروستى: ئەنجوومەنی وەزیران گرێبەستی کارمەندانی وه‌زاره‌تى تەندروستی نوێ کردەوەوە

زیری تەندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشکرای دەکات، ئەنجوومەنی وەزیرانى هەرێمی کوردستان بڕیاری دا گرێبەستی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی نوێ بکرێنەوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ڕاگەیاند: “سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە نوێکردنەوەی گرێبەستی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی، سەرجەم کارمەندانی گرێبەست بە گرێبەستی ئاسایی و ئەوانەشی ناسراون بە گرێبەستی پەرەپێدان، نوێ کرانەوە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: “لەم ڕۆژانە لە وەزارەتی دارایی فەرمانی تازەکردنەوەی گرێبەستەکانیان بۆ ڕەوانە دەکرێ، دواکەوتنی نوێکردنەوەکە پەیوەندی بەو دۆخە هەبوو کە دەوام نەبوو، لەم ڕۆژانە فەرمانەکە دێتەوە و مووچەکانیشیان بۆ خەرج دەکرێت”.

سەبارەت بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان، وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌وه‌ كرد: “پێش دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی کۆرۆنا، حکوومەت پلانی هەبوو بۆ دامەزراندنی گرێبەستەکان، بەڵام ئێستا دۆخەکە زەحمەت بووە هەر کات دۆخەکە ئاسایی بێتەوە، ئەوە کار بۆ هەمیشەیی بوونیان دەکرێ

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close