
باسک نێت
کەناڵی CBS ئەمریکیی هەواڵێکی لە پەیامنێرەکەی لە ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاست، بڵاوکردۆتەوە، کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا بومەلەرزەیەک بە پلەی 2.5 بە پێوەری ڕێختەر له شاری قومی ئێران ڕوویداوه.
جا چونکە شاری قوم تەنها ۳٥ کیلومەتر، لە دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆوە دوورە، پەیامنێرەکە گومان لە ڕوودانی بومەلەررەکە دەکات و پێی وایە لەرینەوەی زەویی ئەو ناوچەیە، بەهۆی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆم بووە لە ژێر زەویی.
ئەوەی وای کردووە قسەکانی پەیامنێری CBS دەنگدانەوەی گەورەی لێبکەویتەوە و ببێتە جێگای سەرنج ئەوەیە، عەلیی خامنەیی تەواوی دەسەڵاتەکانی خۆیداوە به ئەنجوومەنی باڵای سوپای پاسداران. ئەوەش بەو واتایەی کە سوپای پاسداران دەسەڵاتیی هەیە هەم چەکەکە تاقیبکاتەوە هەم لە داهاتووشدا ئەوە ڕابگەیەنن کە بوونەتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.!
* لە دوای ئەو هەواڵەی کەناڵی (CBS)یش، مایکل ڕۆبنی، لێکۆلەر و توێژەری بەناوبانگیی ئەمریکیش لە نوێترین نووسیینی خۆیدا دەڵێت، هاوکێشەکانی جەنگ لەبەرژەوەندی ئێران گۆڕاون و، ئێران بووەتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
ئەمڕۆش دۆناڵد ترەمپ تا ئاستێکی زۆر نەرمی لە بەرامبەر ئێران نواند و داوای دانوستانی کردووە
باسک نێت




