جیهانهەواڵ

ترەمپ: دەرگای دانووستانمان بە رووی ئێراندا دانەخستووە

سەرۆکی ئەمریکا: “لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەودا بیروڕا دەگۆڕینەوە تا بزانین چ هەنگاوێک بنێین، دەشڵێت، لە کۆتا خولەکەکانمدا بڕیاری خۆم دەدەم”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18-6-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تونایان هەیە بنکەی فۆردۆ وێران بکەن بە چەند فڕۆکەیەک کە ناتوانن ئاشکرایان بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەودا بیروڕا دەگۆڕنەوە تا بزانن چ هەنگاوێک بنێن و لە کۆتا خولەکەکاندا بڕیاری خۆیان دەدەن.

باسی لەوەشکرد، دەرگای دانووستانمان بە رووی ئێراندا دانەخستووە و لەوانەیە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆببمەوە تا لەگەڵیان بگەمە رێککەوتن و ئامانجیشیان ئاگربەست نییە بەڵکو رێککەوتنی یەکجارییە بەوجۆرەی دەیانەوێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close