عێراقهەواڵ

ژماره‌یه‌ك بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردنی‌ دراو سزایان به‌سه‌ردا ‌سه‌پێندرا

‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌ بڕی 43 ملیار دینار سزای دارایی به‌سه‌ر بانكه‌كان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردندا ده‌سه‌پێنێت

باسک نێت

بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و سزا داراییه‌ی‌ كه‌ به‌سه‌ر بانكه‌كان و دامه‌زراوه‌ غه‌یره‌ بانكییه‌كان (كۆمپانیاكانی‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراو)دا سه‌پێندراوه‌، له‌ ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا زیاتر له‌ 43 ملیار دیناری عێراقی بووه‌.

خشته‌یه‌كی بانكی، ئه‌و سزا داراییانه‌ “غه‌رامانه‌”ی له‌ ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا ده‌رده‌خات كه‌ به‌سه‌ر بانك و كۆمپانیا داراییه‌كان سه‌پێنراون و له‌ نیسانی ساڵی رابردووه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ تا كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو و بڕی 43 ملیار و 465 ملیۆن و 532 هه‌زار و 931 دینار بووه‌.

له‌ خشته‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ “غه‌رامه‌كردنه‌كان 102 سزای كارگێڕی بۆ ئه‌و بانكانه‌ و دامه‌زراوه‌ غه‌یره‌ بانكییه‌كان له‌خۆده‌گرێت، كه‌ له‌ نێوان هۆشداری و ئاگاداركردنه‌وه‌ و ماوه‌ پێداندا دابه‌شكراون”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close