
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاتە دەنگ
باسک نێت
تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان بەغدادو هەولێر سەبارەت بەم دۆسیەیە دەبێت لە رێگەی گفتوگۆی بونیادنەرەوە ئەنجام بدرێت، کە هاوتەریبێت لەگەڵ بەرپرسیارێتییە دەستورییەکان.
چارەسەرکردنی قەیرانی مووچە ئاماژەیەکی ڕوون دەنێرێت بەوەی عێراق کەشێکی لەبار بۆ راکێشانی وەبەرهێنان دەخولقێنێت، لەنێویاندا کۆمپانیا ئەمریکییەکان، سەرکەوتنیش لەم پرۆسەیەدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی هاوکاری فراوانتر لە نێوان هەردوولا، لە نمونەی، دووبارە کردنەوەی بۆری عێراق-تورکیا و فراوانکردنی پرۆسەكانی گەڕان بەدوای وزەدا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




