عێراقكوردستانهەواڵ

لە عێراق بە تەقەی خۆشی هاتنی ساڵی نوێ نزیکەی 150 کەس بوونە قوربانی

🔸سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، شەوی رابردوو، (یەکشەممە، 31-12-2023)، هاووڵاتییەک لە ئەنجامی تەقەی خۆشی هاتنی ساڵی نوێی زایینی (2024) گیانی لەدەستداوە و 17 هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.

🔹 ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی یارییە ئاگرینەکانی شەوی سەری ساڵ 132 هاووڵاتی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

🔸ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی یەکشەممە، 31-12-2023، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی (2024)؛ لە عێراق، هەرێمی کوردستان و زۆرینەی وڵاتانی جیهان، ئاهەنگ و چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close