ئابووریڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە

هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە

وەزارەتی نەوتی عێراق: باسک نێت

تێکڕای هەناردەی نەوت لە مانگی تشرینی دووەم 98.7 ملیۆن بەرمیل بووە، کە 7.5 ملیۆن بەرمیلی نەوتی هەرێمی کوردستان بووە.

بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەم، کۆی هەناردەی نەوتی عێراق شەش ملیۆن و 106 هەزار بەرمیل کەمی کردووە، هەرچەندە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ئەیلوولەوە دەستیپێکردووەتەوە و رووی لە زیادبوون کردووە.

داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لەو ماوەیەدا 838 ملیۆن و 21 هەزار و 590 دۆلار بووە. ئەوە جگە لەوەى لەو دوو مانگەدا هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان یەک ملیۆن و 748 هەزار و 869 بەرمیل زیادی کردووە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close