كوردستانهەواڵ

لە ناو پارکێکی رانیە تەرمی گەنجێک بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە

لە ناو پارکێکی قەزای رانیە، تەرمی گەنجێک بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، تا ئێستاش نازانرێت خۆی خنکاندووە یاخود خنکێنراوە.


شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی رانیە رایگەیاند، کاتژمێر (7:20) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە تەرمی گەنجێکی تەمەن (18) ساڵی دانیشتووی قەزای رانیە، بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمی گەنجەکە لە ناو پارکی دەروازەی رانیە لە ژێر یەکێک لە ئامێری یاریکردنەکانەوە دۆزراوەتەوە، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە و لە پزیشکی دادوەری دەرکەوتووە شوێنەواری پەت بە ملییەوە هەیە.

بە وتەی پۆلیس ئێستا لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە و نازانرێت، ئەو گەنجە خۆی خنکاندووە یان خنکێنراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close