
بەشی راگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل راگەیاندووە لە ماوەی دوو مانگدا نۆ ههزار و 251 تهن و 24 كیلۆ گرام کەرستەی جۆراو جۆر گەڕێندراونەتەوە و بەشێکیشیان لەناو براون.
لە راگەیاندراوەکەی بەشی راگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل ھاتووە: “لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا نۆ ههزار و 251 تهن و 24 كیلۆ گرام کەرەستەی جۆراو جۆر لە تاقیگەی لیژنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە دەروازەکە پەسەند نەکراون و گەرێندراونەتەوە و بەشێکیشیان لەناوبراون”.
ئاماژە بەوەشکردووە: “لەبەرئەوەی ئەو کەرستانە نەگونجاوبوون لەگەڵ رێنماییەکانی حکومەتی ھەرێم وەک (تەندروستی، خواردن و خواردنەوە، کوزماتیک، فێتەرنەری، چاندن، بیناسازی ….ھتد)”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە