عێراقهەواڵ

فەرماندەکانی لیواکانی 45 و 46ی حەشدی شەعبی لە پۆستەكانیان بەخشران

بەهۆی رووداوەكەی كەرخەوە
فەرماندەکانی لیواکانی 45 و 46ی حەشدی شەعبی لە پۆستەكانیان بەخشران
باسک نێت
وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق:
ئەو لیژنەیەی كە بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەرکی لێکۆڵینەوەی لە هێرشە قێزەونەکەی کەرخ لە 27ی تەموزی 2025ی سەر بە ئیدارەی کشتوکاڵی کەرخ پێسپێردرابوو، كە خەڵكی بێتانی كردە قوربانی، لە ئەنجامی بوونی نایاسایی هێزێکی چەکداری لەناو فەرمانگەیەكی شارستانی حكومەتدا، پێسپێردرابوو.

لێکۆڵینەوەکە بەم ئەنجامە گەیشتوە:
ئەو چەکدارانەی کە ئەم پێشێلکارییەیان ئەنجامداوە سەر بە پێکهاتەی (كەتیبەكانی حزبوڵا)ن، کە سەربە بە لیواکانی 45و 46ی هێزەكانی حەشدی شەعبین.

ئەو هێزەی ئاماژەمان پێدا بەبێ فەرمان و رەزامەندی، بەپێچەوانەی چوارچێوەی كارپێكراوی سەربازیی چەکی بەکارهێناوە دژی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و لە ئەنجامدا کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، کە بەشێکیان خەڵکی مەدەنی بوون.

بەڕێوەبەری لەكارلادراوی فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرخ (ئەیاد کازم عەلی)، لەم ڕووداوانەدا تێوەگلاوە. لێکۆڵینەوەکان، فەرمانە کارگێڕییەکان، بەڵگەنامە فەرمییەکان و دۆسیەی کارگێڕی کەسیی ئەو، بەشداریکردنی لە هەماهەنگی پێشوەختەدا بۆ جێگیرکردنی ئەم هێزە سەلماند. هەروەها تێوەگلاوە لە گەندەڵی کارگێڕی و خۆدزینەوە و ساختەکردنی چەند بەڵگەنامەو بڕوانامەیەکی فەرمی و تێوەگلانی لە ساختەکاری گرێبەستدا، کە بووە هۆی دەستبەسەرداگرتنی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە خاوەنە رەسەنەكانیان.

دەرکەوت کە کەموکوڕی لە سیستەمی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی هێزەكانی حەشدی شەعبی هەیە، لەناو ئەم هێزەدا پێكهاتە هەیە كە پابەند نین بە بە رێساو رێكارە سەربازییەكان

لەسەر بنەمای ئەم دەرەنجامانە، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان راسپاردەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەسەند کرد، کە ئەمانەی خوارەوەی لەخۆگرتبوو:

بەخشینی فەرماندەکانی لیواکانی 45 و 46ی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پۆستەكانیان.

پێکهێنانی دەستەیەکی لێکۆڵینەوە لە دژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی جزیرەی هێزەکانی حەشدی شەعبی، بەهۆی کەمتەرخەمی لە ئەرکەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردندا.

رەوانەکردنی سەرجەم ئەو کەسانەی دەستیان لە رووداوەکەدا هەبووە بۆ دەسەڵاتی دادوەریی، لەگەڵ بەڵگەنامەکانی لێکۆڵینەوە و سەرجەم بەڵگەكانی تاوان.

لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە نەیانتوانیوە ڕێوشوێنی یاسایی و ئەمنی خێرا بگرنەبەر، بەپێی ئەو بەرپرسیارێتیانەی کە پێیان سپێردراوە.

جەختکردنەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی هەر حاڵەتێکی پابەندنەبوون بە کۆنترۆڵە دیسپلینییەکان و رێکارەکانی جوڵە لەلایەن هەندێک لە پێکهاتەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی.

ڕێزگرتن لە کارمەندە ئەمنییە بەڕێزەکان کە وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە بەهۆی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بە لێهاتوویی و بوێری.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close