تەندروستیكوردستانهەواڵ

تەندروستی هەڵەبجە ئەنجامی پشکنینی تەندروستی 29 هاووڵاتی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، لە کەرەنتینەی هەورامان، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ 29 هاووڵاتی کراوە و هیچ کام لەو کەسانە هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوون.

ئاشکراشیکردووە، هەر 29 کەسەکە، ماوەی 14 رۆژ کەرەنتینەکراون.

دەقی راگەیەندراوەکە:

لەپاش مانەوەی سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی کەبۆماوەی 14 ڕۆژ  لەبەرواری 20/02/2020  لەوڵاتی ئێران گەڕابوونەوە خاکی هەرێمی کوردستان و  لەکەرەنتینەی هەورامان کەرەنتینە کرابوون و  ژمارەیان 29 هاوڵاتی بوو .

لەپاش پشکنین بۆیان ئەمشەو پشكنینەكانیان كاتژمێری 2ی شەو  تەواو بوو لەئەنجامدا سەرجەم پشكنینەكانیان  نێگەتیف بوون

واتە هیچیان هەڵگری ئەو ڤایرۆسە نین هەر ئەمشەو سەرجەم ئەو هاوڵاتیانە ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە

لێرەوە سوپاسی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەکەین کەهاوکاربون لەئەنجامدانی پشکنیەنەکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close