تەندروستیكوردستانهەواڵ

شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی راگەیاند، لە 12 شەوەوە تاوەکو ئێستا ، شەش حاڵەتی گیان لەدەستدان لە سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، هەر شەش قوربانییەکە پیاون و تەمەنیان لە نێوان 60 بۆ 90 ساڵانە.

تاوەکو ئێستا 144 کەس لە سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. بەرپرسانی تەندروستیش هۆشداریی دەدەن، ئەگەر هاووڵاتیان خۆیان نەپارێزن، مردن بە کۆرۆنا لە سلێمانی زۆر زیاد دەکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close