كوردستاننوسەرانهەواڵ

ئەو ڕێگایانەی کە دەکرێت بەکاربهێندرێت بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان(تەزویر)

ئەو ڕێگایانەی کە دەکرێت بەکاربهێندرێت بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان(تەزویر)

١_سیناریۆی یەکەم: بەکارهێنانی جۆرێکی تایبەت لە حوبر و وەرەقە: دەکرێت جۆرێکی تایبەت لە حوبر بەکاربهێندرێت بۆ دەنگدان کە توانای سڕینەوەی هەیە و ئەم حوبرە پێیی دەوترێت(ئیرایسەبل ئینک) سندوقی دەنگدان دەتوانێت دەنگی دەنگدەر بسڕێتەوە و دەنگبدات بە لایەن و کەسێکی تر، ئەم جۆرە حوبرە لە ٢٠٠٠ ەوە گەشەی پێدراوە و لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە خرایە خزمەتی گشتیەوە لە لایەن کۆمپانیای تۆشیباوە لە جۆرێکی تایبەتی پرنتەریاندا، میکانیزنی سڕینەوەی ئەم جۆرە حوبرە بریتیە لە خستنەسەری گەرمایەکی زۆر تا ٢٠٠ پلەی سیلیزی لە ڕیگەی لەیزەری تایبەت بەم کارەوە کە وادەکات ئەم حوبرە ڕەنگەکەی لەدەستبدات و ئیتر بەچاو نەبیندرێت لەسەر وەرەقەکە.
٢_سیناریۆی دووەم: گۆڕینی دەنگەکان لە کاتی یان دوای گواستنەوەی دەنگەکان بۆ سەنتەری کۆکردنەوەی داتاکان
بەشێوەیەکی گشتی لەم جۆرە سیتەمی دەنگدانانەدا ئەنجامەکان لە ئامێرەکانی ناوەندەکانی دەنگدانەوە بە وایەرلێس دەنێردرێت بۆ سیستەمی ناوەندی، لێرەدا هاکەرەکان یان تەنانەت خاوەنی فەرمی سیستەمەکە دەتوانێت بەمەبەست گۆڕانکاری لە داتاکان بکەن و ئەنجامی کۆتایی بە شێوەیەکی تر بخاتەڕوو.
٣_سیناریۆی سێیەم:بونی هەڵە لە سۆفتوێر یان هاردوێرەکاندا
دەکرێت بەبێمەبەست پرۆگرامەرەکان هەڵە ئەنجام بدەن و سۆفتوێرەکە بە شێوەیەکی هەڵە ژماردن بۆ دەنگەکان بکات، بۆنمونە کۆمەڵێک دەنگ بە سوتاو هەژماربکات یان کۆمەڵێک دەنگ هەژمار نەکات بۆ لایەنێک.

✍️داروین مصطفى, مامۆستا و توێژەری زانستی, زانکۆی وێست، دیپارتمێنتی ئەندازیاری، سوید✍️باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close