كوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامی سەبارەت بەدۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە

بزووتنەوەی ئیسلامی سەبارەت بەدۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە
ناڕەزایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان خەریکە دەگاتە لوتکە بەهۆی خراپی و دژواری ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و شکستی دەسەڵاتدارانی هەرێم لە خراپ بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی هەرێمەکەمان و بێ باکی و خەمساردی لایەنە بەشدارەکانی حکومەت لە چارەسەر نەکردنی گرفتی دابینکردنی مووچەو قەیرانەکان و نەگەیشتنە رێکەوتن لەگەڵ بەغدا لە چوار چێوەی دەستووری عێراقیدا، جا لەبەر ئەوەی دەسەڵاتدارانی کوردستان تەواو بێزراون لەلایەن شەقام و هاوڵاتیان و چارەسەری دۆخی قەیراناوی هەرێمی کوردستانیان پێنییەو خەریکی کات بەڕێکردنن.
داوادەکەین لەلایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی دەسەڵات بە زووترین کات لەسەر ئاستی لوتکە کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری ئەنجامبدەین بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەکی یاسایی و سیاسیی و مەدەنی و وەرگرتنی بڕیارێکی هاوبەش و یەکگرتوو بۆ رزگار کردنی هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان لە خراپی دۆخی ئیستای هەرێمەکەمان و فەوزای دروستکراوی بێبەزەییانە کە تەنهاو تەنها هاوڵاتی خێر لەخۆ نەدیوی کوردستان لێی زەرەر مەند دەبێت، پێمان وایە هێزە سیاسییەکانی دەرەوەی حکومەت لەبەردەم بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و سیاسیی و مێژووییدان پێویستە بە زووترین کات کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجامبدەین بۆ وەرگرتنی هەڵوێستی کاریگەر، چونکە ئەگەر لایەنە سیاسییەکان خۆمان بدزینەوە لە نارەزایەتییەکانی شەقام و توڕەیی رۆڵەکانی گەلەکەمان روو بەڕووی رەوشێکی مەترسیدار دەبێتەوە کە لەبەرژەوەندی داهاتووی گەلی کوردستاندا نەبێت.
مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان
۱٦ی ٨ی ۲۰۲۰

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close