كوردستانهەواڵ

لە سلێمانی ماوەی ئەم هەفتەیەدا (21) هەزارو (477) هاوڵاتی كارتەكانیان وەرگرتووەتەوە

باسک نێت – سلێمانی

نوسینگەی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق, لەبەیاننامەكدا رایگەیاند: پارێزگای سلێمانی پلەی یەكەمدایە, لەنێو سەرجەم پارێزگاكانی عێراق, لە دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری.

بەپێی بەدواداچونەکانی ماڵپەڕی باسک نێت لەماوەی ئەم هەفتەیەدا (21) هەزارو (477) هاوڵاتی كارتەكانیان وەرگرتووەتەوە, لەكاتێكدا لە دهۆك (12) هەزارو (269) كارتی بایۆمەتری دابەشكراوەو (3) هەزارو (405) كارتی بایۆمەتریش لە هەولێر دابەشكراوە.

نوسینگەی سلێمانی كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان, ئاماژەی بەوەشكردوە, دەرگای نوسینگەكەیان لە كاتژمێر (8)بەیانیەوە تا كاتژمێر (2) پاشنیوەڕۆ كراوەیەو لەڕێی (79) ناوەندی تۆماركردنەوە لەسەرجەم شارەو شارۆچكەكانی پارێزگاكە, كارتی بایۆمەتری رادەستی هاوڵاتیان دەكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close