جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

هێرش دەکاتە سەر تۆڕی ئێکس

دوابەدوای ئەوەی بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی فەیسبوک، ئینستاگرام و سرێدس لەکارکەوتن و پاش زیاتر لە یەک کاتژمێر کەوتنەوە کار مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەر و خاوەنی زۆرترین پشکی کۆمپانیای مێتا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس: کێشەکە چارەسەر کرا، دەتوانن ئێستا ئەم ئاپە نەفرەتییە بەجێبهێڵیت. چێژ وەربگرن. کە مەبەست لەو پەیامەی ئەوەیە بەکارهێنەرانی سێ تۆڕەکەی دەتوانن تۆڕی ئێکس جێبهێڵن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت کە بەکارهێنەرانی تۆڕەکانی کۆمپانیای مێتا بە لێشاو روویان کردبووە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری جاران) و ئیلۆن مەسک خاوەنی ئەو تۆڕە وەک گاڵتەپێکردنێک وێنەی سێ پەنگوینی بڵاوکردبووە کە لۆگۆکانی هەرس تۆڕە لەکارکەوتووەکەی مێتایان لەسەر سنگە و سڵاوی سەربازی بۆ پەنگوینێک دەکەن، کە لۆگۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسی لەسەر سنگە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close