ئابووریعێراقهەواڵ

ساڵی داهاتوو ساڵێکی خراپ و دژوار دەبێت دۆخی موچە باش نابێ

نەبیل مەرسومی پسپۆڕی بواری ئابووری دەڵێت، ساڵی داهاتوو ساڵێکی خراپ و دژوار دەبێت بۆ حکومەتی عێراق و گەورە ترین قەیرانی پارەی نەختنینە دروست دەبێت.

وتیشیی، دوور نییە حکومەتی عێراق ناچار بێت پارە لە هەموو سێکتەرەکان ببڕێت لە پێناو دابینکردنی پارەی مووچە.

لەلایەکی ترەوە محەمەد شیاع سودانی دوێنێ پێنجشەممە، لە میانی کردنەوەی پڕۆژەی ئاوی قەزای “بەلەد”، ڕایگەیاند “ئەو کورتهێنانە دارایەی ڕووبەڕوومان بووەتەوە، کاریگەری کردووەتە سەر تەواوی کەرتەکانی حکومەت، بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، پێویستمان بە پلانی ورد و ئارامگرتنی هاووڵاتیان هەیە.”

سوودانی نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە دۆخەکە بگاتە ئاستێک کە حکومەت ناچار بێت “خەرجکردنی پارە بۆ پڕۆژەکان ڕابگرێت” و جەختی کردەوە، کە عێراق پێویستی بە “بڕیاری دلێرانە” هەیە لە پرسی چاکسازیی دارایی بۆ ئەوەی ڕێگری لە قەیرانی گەورەتر بکرێت.

ئەم لێدوانانەی سودانی لە کاتێکدایە کە هاووڵاتیان چاوەڕوانی بەردەوامیی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و جێگیربوونی مووچە و بودجە دەکەن، بەڵام ئاماژەکانی کورتهێنان بارگرانییەکی نوێ دەخەنە سەر شانی حکومەت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close