
ئەمریکا: لەگەڵ ئێران نەگەینە ڕێککەوتن بە هێزەوە وەڵامی دەدەینەوە
باسک نێت
مایكڵ کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا
لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران و بەردەوامبوونی پیتاندنی یۆرانیۆم، چەند بژاردەیەکی بۆ سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری بەرگریی پێشنیاز کردووە، ئامادەن بە هێزێکی زۆرەوە وەڵامی ئێران بدەنەوە، تا ڕێگریی لەو وڵاتە بکەن چەکی ئەتۆمی هەبێت.
ئێران لە زیادکردنی یۆرانیۆمی پیتێندراو تا رێژەی 60% بەردەوامە، هیچ ئامانجێکی ئاشتیخوازیش لە پشت ئەو پیتاندنەوە نییە و هەڕەشەی لێکەوتەی کارەساتبار لە ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکەش بە دوای خۆیدا دەهێنێت.
ئێران لە 40 ساڵی ڕابردوودا هیچ کاتێك وەك ئێستا، لەڕووی پێگەی ستراتیژییەوە لاواز نەبووە، بەڵام توانای سەربازیی ماوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




