
بانكی رافده‌ینی عێراقی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه به‌پێدانی 150 ملیۆن دینار به پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و رێژه‌ی سوی قه‌رزه‌كه‌ش 5% ده‌بێت.
بانكی رافده‌ینی عێراقی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی نوێ‌دا بڕیاریانداوه به‌پێدانی 150 ملیۆن دینار وه‌ك قه‌رز به سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، كه ده‌توانن به قیستی درێژخایه‌ن و به سوی 5% قه‌رزه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه له‌ڕێگه‌ی لقه‌كانی بانكی رافده‌ین له به‌غدا و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق ده‌بێت، پزیشك و كارمه‌ندان راسته‌وخۆ ده‌توانن سه‌ردانی لقه‌كانیان بكه‌ن و فۆڕمی وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه پڕبكه‌نه‌وه و پاشانیش رێكاره یاساییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن”.
پێشتریش، بانكی رافیده‌ین كه سه‌ر به بانكی ناوه‌ندی عێراقه، له‌رێگه‌ی چه‌ند قۆناغێكه‌وه، پێشینه‌ی (5، 10، 15، 20، 25) ملیۆن دیناری به‌فه‌رمانبه‌ران داوه.
تا ئێستا بانكی رافده‌ین له هه‌رێمی كوردستان نیه تاوه‌كو فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌وه‌رگرتنی پێشینه‌كان سودمه‌ندبن، به‌ڵام دوای كردنه‌وه‌ی لقی ئه‌و بانكانه له موچه‌خۆرانی هه‌رێمیش له وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزانه سودمه‌ند ده‌بن.