جیهانهەواڵ

4 هەزار جەنگاوەری ئێرانمان لە سوریا گواستوەتەوە”هێشتا ئەسەدم نەبینیوە

“4 هەزار جەنگاوەری ئێرانمان لە سوریا گواستوەتەوە”هێشتا ئەسەدم نەبینیوە”
باسک نێت
ڤلادیمیر پۆتین سەرۆكی روسیا:
لەدوای هاتنی بۆ مۆسكۆ تائێستا بەشار ئەسەدم نەبینیوە، بەڵام پلانم هەیە بەمزوانە بیبینم
ماوەی 4 ساڵە قسە لەگەڵ ترەمپ نەكردووەو ئامادەم بۆ گفتوگۆ لە هەركاتێكدا بێت.

بارودۆخی سوریا ئاسان نییە، هیوادارین سەركردایەتیی نوێی سوریاو هەموو گروپەكان سەركەوتوو بن لە تێپەڕاندنی هەموو كۆسپەكان.
لە پەیوەنداین لەگەڵ گروپە چەكدارەكانی سوریا، هیوادارین پارێزگاری لە بنكە سەربازییەكانمان بكەین لە سوریا.
روسیا 4 هەزار جەنگاوەری ئێرانی لە سوریا گواستوەتەوە.

خۆرئاوا دەیەوێت وای نیشان بدات ئەوەی لە سوریا روویدا شكتی روسیا بوو، بەڵام ئەوە راست نییە.

پێشنیارمان كردووە هاوبەشەكانمان بنكە ئاسمانییەكانمان و بنكە دەریاییەكەشمان لە سوریا بۆ مەبەستی مرۆیی بەكاربهێنن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close