وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك سزای دیكه‌ی به‌سه‌ر به‌رپرسانی رووسیادا سه‌پاند.
ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، به هۆی كاریگه‌ری و تێوه‌گلانیان له شه‌ڕی ئۆكرانیا، سزای به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه رووسانه‌دا سه‌پاندووه.
ئه‌وانه‌ی سزاكان ده‌یانگرێته‌وه، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ته‌كنۆلۆجی، به‌رپرس، كه‌سانی خاوه‌ن كار، بانكه‌كان، گرووپێكی نیمچه سه‌ربازی و نزیك له پوتنن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ریكا رێككاری به‌هێزتر ده‌گرێته به‌ر بۆ سزادانی رووسیا له پای ئه‌و تاوان و دوژمنكارییه‌ی به‌رامبه‌ر به ئۆكرانیا ده‌یكات.
22 به‌رپرس و قه‌واره‌ی رووسیی خراونه‌ته لیستی سزاكان، هه‌ندێكیان كه‌سانی نزیكی ره‌مه‌زان قادیرۆڤ، سه‌رۆكی كۆماری چیچانستانن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر 31 كۆمپانیای بواری بۆشاییگه‌ری ئاسمانی رووسیادا سه‌پاندووه، ئه‌وانه‌ی مانگی ده‌ستكرد و ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتوو به‌رهه‌م ده‌هێنن.
هه‌روه‌ها پێنج به‌رپرسی دیكه‌ی رووسیا به تۆمه‌تی بردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.