لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 10 ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا.
باسک نێت – کەرکوک
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر رێگای تکریت ــ کەرکووک، سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە تەواوی ئەندامانی خێزانێک گیانیان لەدەستدا کە لە 10 كەس پێکهاتبوون.
بەپێی زانیارییەکان، قوربانییەکان بریتین لە چوار منداڵ، سێ ژن و سێ پیاو و تەرمەکانیان بۆ پزیشکی دادی کەرکووک گواستراونەتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە