
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووینەوە.
باسک نێت
بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، ئەوان لە کۆبوونەوەو دیدارەکەیادا، باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کردووەو پێداچوونەوەیان بە ئەنجام و کارەکانی ئەو لیژنانەدا کردووە کە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتن و لێکتێگەیشتنانەدا پێکهێنراون کە لە سەردانەکەی ئەردۆگاندا بۆ بەغداد لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا پێکهێنراون.
نوسینگەی شیاع سودانی، بڵاویکردووەتەوە کە لەگەڵ ئەردۆگانداجەختیان لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە هاوبەشەکان و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن کردووەتەوە سەبارەت بە سنوورەکان، بەپێی هەمان ئەو میکانیزمەی کە لەگەڵ ئێراندا لەسەری ڕێکەوتن و جەختیان کردووەتەوە کە ڕێگە نەدرێت خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربهێنرێت.