جیهانهەواڵ

عێراق: ئامادەین بۆ وەرگرتنی ئاوارەکانی لوبنان

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەین هەموو هاوکاییەکی کۆچبەرە لوبنانییەکان بکەین، ئەگەر بێنە خاکی عێراقەوە.

باسک نێت

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو دۆخە سەختەی بەسەر گەلی لوبنان هاتووە، ئامادەین هەموو هاوکاییەکی کۆچبەرە لوبنانییەکان بکەین، ئەگەر بێنە خاکی عێراقەوە.

ڕوونیشیکردەوە، چەند بڕیارێک دەرکراوە بۆ ئامادەکاری وەزارەت بۆ پێشوازیکردن لە خێزانە لوبنانییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکان و پێشکەشکردنی هاوکاریکردنی مرۆیی و ئامادەکردنی شوێنی گونجاو لەئەگەری هاتنیان بۆ عێراق.

ئاشکراشیکرد، هەروەها هەماهەنگیکردن لەگەڵ پارێزگاری کەربەلا بۆ ئامادەکردنی شوێنی گونجاوی نیشتەجێبوون بۆیان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close