كوردستانهەواڵ

ئەمساڵ 208 رووداوى ئاگرکەوتنەوە تەنها لە هەولێر روویانداوە

بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئامساڵ تاوەکو 21ی ئازار، 208 رووداوى ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویانداوە کە زیانەکانی ملیاران دینارن و سێ کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

باسک نێت – هەولێر

کاروان میراودەلى، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریى شارستانیى هەولێر رایگەیاند، لە 1ی کانونی دووەمی 2024 تاوەکو 21ی ئازاری 2024، چەندین رووداوی ئاگرکەوتنەوەی جۆراوجۆر لە سنوری پارێزگای هەولێر روویانداوە کە ژمارەیان 208 رووداو بووە و دیارترینیان ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەبوو.

گوتیشی، زیانە مادییەکانی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە ملیاران دینارن بە تایبەت رووداوەکەی بازاڕی لەنگە زۆرترین زیانی ماددی هەبووە کە بە زیاتر لە شەش ملیار دینار دەخەمڵێندرێت و 185 دووکان سووتان و لە دوای ئەویش ئاگرەکەی کۆگاکانی قوشتەپەبوو کە زیانێکی گەورەی ماددی لێکەوتەوە.

کاروان میراودەلی، ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لەمساڵدا سێ کەس گیانیانلەدەستداوە کە یەکێکیان ئەفسەرێکى پۆلیسى گازو نەوت بووە و بەهۆی دووکەڵەوە گیانىلەدەستداوە، دووەمیشیان هاونیشتمانییەکبووە بەهۆى تەقینى بتڵى غازەوە گیانیلەدەستداوە، سێیەمیش هاونیشتمانییەکبوو بەهۆى سوتانى ئۆتۆمبێلەوە گیانیلەدەستدا.

بە گوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی رووداوەکان 40%ـى هۆکارى ئاگرەکان شۆرتى کارەبایى بوون، گوتەبێژى بەرگریى شارستانیى هەولێر دەڵێت: کوالێتی ئامێرەکارەباییەکان زۆرخراپن بۆیە دەبنە هۆی ئاگرکەوتنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close