عێراقكوردستانهەواڵ

ژنێك بە زیاتر لە کیلۆیەک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

باسک نێت

🔹 فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنوور ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوكردەوە”مەفرەزەكانیان لە بنكەی گومرگی زرباتیەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی ناوچەی سێ‌، توانیان ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش ئەنجام بدەن و ێوەی ژنە تۆمەتبارێكی بیانی دەستگیربكەن كە (1500) گرام ماددەی هۆشبەری كریستاڵی پێبوو”.

🔸ئاماژە بەوەشکراوە “لەو كاتەدا تۆمەتبارەكە دەستگیركرا كە هەوڵی دەدا ماددە هۆشبەرەكە بهێنێتە وڵاتەوە، لەڕێی دەروازەی سنوری پارێزگای واست، لە دوای دەستگیركردنەش رێكاری یاسایی پێویست لەدژی تۆمەتبار گیرایەبەر”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close