🔻واشنتۆن دواین هۆشداریداوە بە بەغداد
باسک نێت
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە بەغدادی راگەیاندووە، تەواوی ئامرازەكانی فشاری بۆ سەر ئیسرائیل كۆتایهاتووە، بۆ رێگریكردن لە ئەنجامدانی گورزی ئاسمانی بۆ سەر عێراق، لەوەڵامی ئەو هێرشانەی گروپە چەكدارەكان دژی ئیسرائیل ئەنجامی دەدەن، بۆ ئەوەش داوای لە عێراق كردووە هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ رێگەگرتن لەو هێرشانە.
كەناڵەكانی (العربیە) و (الحدث) لەزاری سەرچاوەكانیانەوە بڵاویانكردەوە، ئەگەری گوزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق نزیكە، ئەگەر بەغداد رێگە لە هێرشی ئەو گروپانە نەگرێت كە لەناو خاكەكەیەوە ئەنجامیدەدەن بۆ سەر ئیسرائیل.
هاوكات سەرچاوە ئەمنیە عێراقییەكان ئاشكرایانكردووە، حكومەتی عێراق هەموو رێوشوێنێكی پێویستی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل گرتووەتەبەرو، سەرۆك وەزیرانی عێراق كوتلە سیاسیەكانی لە مەترسیداری دۆخەكە ئاگادار كردووەتەوە، ئەگەر گروپە چەكدارەكان بەردەوامبن لە هێرشەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل لەناو خاكی عێراقەوە.