بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیكاروانی شەهیدانكوردستان

دیداری ڕابەری گشتی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی هەورامان

🔴ئەمڕۆ شەممە ٣٠/١٢/٢٠٢٣ لەژێر چاودێری مەکتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی، مەڵبەندی ڕێکخستنی هەورامانی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ڕۆژی شەهیدانی بزووتنەوەی ئیسلامیدا، مەراسیمی شکۆی لە هەفتەی شەهیدانی بزووتنەوەی ئیسلامیدا ڕێکخست.

باسک نێت – خورماڵ
بەڕێز ڕابەری گشتی بەیاوەری وەفدێکی باڵا لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لەو مەراسیمەدا مەدالیای ڕێزلێنان و ئاڵتوونی بەخشی بە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و لە ووتەیەکدا ئاماژەی بەڕۆڵی شەهیدان و گرنگی دەڤەری هەورامان کرد لە مێژووی خەباتی دووردرێژی بزووتنەوەی ئیسلامیدا.

دووپاتیشیکردەوە کە خوێنی ئەوان قەڵغان و پەرژینی پاراستنی ئەم ئەزموونە بووە.
دوواتر باسی لە جوامێری و قارەمانێتی ئەو پۆلە پێشمەرگەیە کرد کە بە خوێنیان بزووتنەوەی ئیسلامیان پێ پاراست.
ئاشکراشیکرد، ئێمە وەک بزووتنەوەی ئیسلامی قەرزداری خوێنی شەهیدەکانمان و بنەماڵە سەربەرزەکانیانین.


داوای لێبوردنی کرد کە وەک پێویست لە داواو مافەکانیاندا ڕۆڵمان نەبوویە، ئەویش بەهۆی ئەو کێشەو گرفتانەی کە بەردەوام بۆیان دروست دەکردین، لەکۆتایدا زۆر سوپاسی ستافی مەڵبەندی هەورامانی کرد بۆ ئەو مەراسیمە پڕ شکۆیەی کە سازیان کرد ئومێدی سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close