
به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریى حكومه‌تى کاربەڕێکەری هەرێم ڕایگەیاند: “ئەگەر مامۆستایان نەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن، هەڵوێستمان دیار دەبێت”.
باسک نێت
جوتیار عادل، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریى حكومه‌تى کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەگەر دوای وەرگرتنی ئەم مووچەیە، مامۆستایان نەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن هەڵوێستی حکومەت دیار دەبێت.
سەبارەت بە دابەشکردنی موچە وتیشی: “هه‌ر كات به‌غدا پاره‌كه‌ى نارد وه‌زاره‌تى دارایی لیستى مووچه بڵاوده‌كاته‌وه”.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە مامۆستایان ڕایانگەیاند، هەڵوێستەکانیان جدییە و تاوەکو وەڵامی داواکارییەکانیان وەرنەگرن ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە