عێراقهەواڵ

سەرجەم یانە شەوانەکانی دادەخرێن

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، ئسەرجەم یانە شەوانەکانی بەغدا دادەخرێت بە تایبەتی ئەوانەی کە کچان تێیدا کاردەکەن.

باسک نێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە روونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، کە ئێمە تەنیا ئەو یانە و شوێنی مەیخواردنەوانە دەکەینە ئامانج کە مۆڵەتی کاریان نییە و کچیانیش تێدا کار دەکەن، چونکە بەشێک لەو کچ و ژنانە لەلایەن باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لەیانە شەوانەکاندا بەکاردەهێندرێن.

باسی لەوەشکردووە، ئەمە جاری یەکەم نییە کە مەیخانە و یانە شەوانەکانی بەغدا دادەخرێت، بەڵکو لە بەشێک لە ناوچەکانی بەغدا و بە تایبەت کەڕادە، هاووڵاتیان چەندینجار هەڵیانکوتاوەتە سەر یانە شەوانەکان و دایانخستووە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close